لە وڵاتی ئانگۆلا لە ماوەی ئەم مانگەدا لانیکەم ٣٢ کەس بەهۆی کۆلێرا گیانیان لەدەستدا.
دوو هەفتە پێشتر لە وڵات بەهۆی بڵاو بوونەوەی کۆلێرا پەتا راگەیەندرا و تاوەکو ئێستا ٦٧١ حالەتی تووشبوون تۆماڕ کراوە و ٣٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە سەدا ٧٠ی حالەتەکانی تووشبوون لە ویلایەتی لواندای پایتەخت تۆماڕ کراوە و پەتاکە لە ژمارەیەکی زۆر ویلایەت بڵاو بووە.
زۆرترین کاریگەری نەخۆشیەکە لە منداڵەکانی تەمەن ٢-٩ ساڵە هەبووە و ١٦٨ حالەتی تووشبوون و ١٠ حالەتی مردن تۆماڕ کراوە و هەروەها ٣ حالەتی مردن و ١٦٨ حالەتی تووشبوون لە منداڵەکانی تەمەن ١٠-١٩ ساڵە تۆماڕ کراوە.
لە وڵات یەکەم حالەتی تووشبوون لە ٧ی کانوونی دووەم تۆماڕ کرا و وەزارەتەکە بڵاوبوونەوەی پەتای راگەیاند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی کەبودەرئاهەنگی پارێزگای هەمەدانی وڵاتی ئێران فڕۆکەیەکی سەربازی تێکشکا.
جووڵەکەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە وڵاتی بروندی ئامێرەکانی کشتوکاڵ بە سەر جووتیاران دابەش کرد کە بەهۆی نەبوونی دەرفەت ناتوانن بکڕن.
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین راگەیاند کە پابەندن بە رێککەوتنی ئاگربەست.